ئه‌گه‌ری باران بارین هه‌یه‌

ئه‌گه‌ری باران بارین هه‌یه‌
مه‌وداپرێس-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پلەکانی گەرما تاوەکو رۆژی پێنجشەممە بە بەرزی دەمێننەوە، ئەگەری بارانبارینیش هەیە له‌ شاره‌کانی هه‌ولێر و دهۆک.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، ئەمڕۆ بەرزترین پله‌كانی گه‌رما له‌ هه‌ولێر 46، سلێمانی 43، دهۆك 45، كه‌ركووك 51 پله‌ ده‌بێت.

سبه‌ینێ‌ چوارشه‌ممەش‌ ئاسمان ساماڵ‌ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت، به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له‌ هه‌ولێر 46، سلێمانی 43، دهۆك 44، كه‌ركوك 50 پله‌ ده‌بێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، ئەمشەو ئاسمانی هەولێر و دهۆک بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت و لە ناوچە شاخاوییەکان نمه‌ باران دەبارێت و هه‌وره‌ بروسکه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌بێت.



AM:11:23:13/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 2436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌