که‌شتییه‌کی جه‌نگی به‌ریتانیا به‌ڕێکه‌وت

که‌شتییه‌کی جه‌نگی به‌ریتانیا به‌ڕێکه‌وت
مه‌وداپرێس-

که‌شتییه‌کی جه‌نگی به‌ریتانیا به‌ڕێکه‌وت به‌ره‌و که‌نداو به‌مه‌به‌ستی به‌شدرای کردن له‌ هاوپه‌یمانیه‌تی پاراستنی که‌شتییه‌ بازرگانییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.

سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێکه‌وتنی ئه‌و که‌شتییه‌ به‌ره‌و که‌نداو ئاندی بڕاون، سه‌رۆکی تیمی که‌شتی که‌نت رایگه‌یاند: هێشتا بیر له‌وه‌ ده‌که‌ینه‌وه‌ گرژییه‌کانی که‌نداو که‌م بکه‌ینه‌وه‌.

بڕاون وتیشی: ئێمه‌ پابه‌ندین به‌ پاراستنی ئازادی هاتووچۆی ده‌ریایی و باره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، هه‌ر ئه‌مه‌ش واده‌کات ئه‌و کاره‌ جێبه‌جێ بکه‌ین.

جێگه‌ی باسه‌، ناردنی ئه‌م که‌شتیه‌ جه‌نگیه‌ی به‌ریتانیا له‌دوای ئه‌وه‌ دێت که‌ ئێران ده‌ستی به‌سه‌ر که‌شتیه‌ نه‌وتهه‌ڵگره‌که‌ی به‌ریتانیادا گرت له‌ گه‌رووی هورمز. 



AM:11:46:13/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 988 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌