بزووتنەوەی گۆڕان جێگری سەرۆکی هەرێمی دیاریکرد

بزووتنەوەی گۆڕان جێگری سەرۆکی هەرێمی دیاریکرد
مەوداپرێس_ کاروان رەسوڵ

بزووتنەوەی گۆڕان کاندیدی جێگری سەرۆکی هەرێمی یەکلاکردۆتەوە لە هەریەک لەو 3 کاندیدەی لە کێ بڕکێدابوون.

بەپێی زانیارییەکانی مەوداپرێس کە لە سارچاوەیەکی ئاگاداری ناو بزووتنەوەی گۆڕان وەریگرتووە عومەری سەید عەلی، رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان  مستەفای سەیدقادری وەزیری پێشووی پێشمەرگەی وەک جێگری سەرۆکی هەرێم دیاری کردووە.

وابڕیارە دوای جەژنی قوربان ناوی جێگری سەرۆکی هەرێم  لەگەڵ بەرکەوتەوە و پشکەکانی تری بزووتنەوەی گۆڕان ئاشکرا بکات.

پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم بەرکەوتەی بزووتنەوەی گۆڕانە 3 کاندید ناویان دەهێنرێت (مستەفای سەید قادر، جەمال محەمەد و محەمەد تۆفیق ڕەحیم) ، بەڵام ئەو سەرچاوەیە بە مەوداپرێسی وت لەئێستادا دوو کاندید کێبڕکێیان کردووە ئەوانیش (مستەفای سەید قادر، محەمەد تۆفیق ڕەحیم)ە.

ئەگەری ئەوە هەیە ململانێکانی ناو بزووتنەوەی گۆڕان توندتر ببێتەوە چونکە لە ماوەی رابردوودا محەمەد توفیق رەحیم دەستی لە خانەی راپەراند کێشایەوە بۆ ئەوەی لەلایەن رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕانەوە وەک جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیاری بکرێت.


AM:11:49:13/08/2019