گه‌نجێک گیانی له‌ده‌ستدا

گه‌نجێک گیانی له‌ده‌ستدا
مه‌وداپرێس-

پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند ‌له‌كاتی جوتكردندا تراكتۆر ده‌كه‌وێت به‌سه‌ر گه‌نجێكداو ده‌ستبه‌جێ گیان له‌ده‌ست ده‌دات.

موقده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدوری لێپرسراوی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان راگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ له‌ناحیه‌ی رزگاری سه‌ربه‌قه‌زای كه‌لار گه‌نجێك به‌ناوی "شاهۆ هیجران حه‌سه‌ن" له‌دایكبووی 2002 به‌مه‌به‌ستی جووتكردن رووی له‌گونده‌كه‌ی خۆیان كردوه‌ به‌ناوی گوندی قه‌رێتاغ سه‌ربه‌ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ له‌كاتی جوتكردندا تراكتۆره‌كه‌ به‌سه‌ریدا كه‌وتوه‌و له‌ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ستداوه‌ .

ناوبراو وتیشی: له‌ ئێستادا به‌مه‌به‌ستی توێكاری ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری قه‌زای كه‌لار كراوه‌.


PM:12:28:13/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌