بایرن میونشن ده‌یه‌وێت گورزێکی کوشنده‌ له‌ به‌رشه‌لۆنه‌ بدات

بایرن میونشن ده‌یه‌وێت گورزێکی کوشنده‌ له‌ به‌رشه‌لۆنه‌ بدات
مه‌وداپرێس-سه‌باح خدر 

یانه‌ی بایرن میونشن به‌هۆی پێکانه‌وه‌ به‌ ته‌واوی له‌ گواستنه‌وه‌ی سانی یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌رسیتی بێ هیوا بوو .

له‌ ئیستادا یانه‌ی باڤاری ده‌یه‌وێت گورزێکی کوشنده‌ له‌ به‌رشه‌لۆنه‌ بدات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌یه‌ به‌شێوه‌ی خواستن فلیب کوتینیوی به‌رازیلی بگوازێته‌وه‌ ڕیزه‌کانی و هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت له‌ وه‌رزی داهاتووشدا گرێبه‌ستی گواستنه‌وه‌ی یه‌کجاره‌کی پێشکه‌ش بکات.

له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌یه‌وێت کوتینیو بدات به‌ یانه‌یه‌کی دیکه‌ چونکه‌ ده‌یه‌وێت پاره‌ی ده‌ست بکه‌وێت تا بۆ کڕینی نیماری به‌رازیلی به‌کاری بهێنێت.

 



PM:12:49:13/08/2019