ئه‌مڕۆ کۆبونه‌وه‌ گرنگه‌كه‌ ئه‌نجام ده‌درێت

ئه‌مڕۆ کۆبونه‌وه‌ گرنگه‌كه‌ ئه‌نجام ده‌درێت
مه‌وداپرێس-سه‌باح خدر 

ئه‌مڕۆ کۆبونه‌وه‌یه‌کی گرنگ و یه‌کلای که‌ره‌وه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو یانه‌ی پاریس سانجیرمانی فه‌ڕه‌نسی و به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ئه‌نجام ده‌درێت .

لیوناردوی به‌رازیلی و به‌ڕێوبه‌ری وه‌رزشی یانه‌ی پاریس سانجیرمان له‌گه‌ڵ خافیر بورداس و ئه‌بیدال له‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی نیمار بۆ که‌ته‌لۆنیا به‌رێوه‌ده‌چێت.

ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ردوو یانه‌که‌ نه‌گه‌نه‌ ڕێکه‌تن ئه‌وا گه‌ڕانه‌وه‌ی نیمار بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی به‌ته‌واوی قورس ده‌بێت .

نیمار له‌ ئێستادا بۆته‌ باس و خواستێکی زۆری سه‌رچاوه‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌کان که‌ هه‌ریه‌که‌یان به‌جۆرێک باسی ده‌که‌ن .

له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ ئه‌گه‌ر بێت و یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ نه‌توانێت نیمار بگه‌ڕێنێته‌وه‌ ئه‌وا یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید زۆرترین چانسی کڕینی ئه‌و یاریزانه‌ به‌رازیلیه‌ی هه‌یه‌. 



PM:01:00:13/08/2019