ریاڵ مه‌درید یاریزانێکی دیکه‌ی ده‌فرۆشێت

ریاڵ مه‌درید یاریزانێکی دیکه‌ی ده‌فرۆشێت
مه‌وداپرێس-سه‌باح خدر 

یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی گۆڵپارێزی سێهه‌می یانه‌که‌ی فرۆشت به‌ یانه‌ی ڤالادولید.

رۆژنامه‌ی ئاس ئه‌وه‌ی بڵاوکردۆته‌وه‌ که‌ که‌ هه‌ردوو یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید و ڤالادولید له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی لونین ڕێکه‌وتوون و ته‌نها ڕاگه‌یاندنی ماوه‌ .

گرێبه‌ستی لونین له‌گه‌ڵ ڤالادولید به‌شێوه‌ی خواستن ده‌بێت و بۆ ماوه‌ی یه‌ک وه‌رز دواتر ئه‌و گۆڵپارێزه‌ له‌ هاوینی داهاتوودا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید.

یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بڕیاریداوه‌ که‌ هه‌ریه‌ک له‌ کورتوا و ناڤاس وه‌کو گۆڵپاریزی یه‌که‌م و دووه‌م له‌یانه‌که‌دابن .

لونین له‌ یانه‌ی زوریا هانسکه‌وه‌ له‌ ساڵی 2018 به‌بڕی 8.5 ملیون یۆرۆ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی شاهانه‌وه‌ کردوه‌ که‌ گرێبه‌سته‌که‌ی بۆ ماوه‌ی 5 ساڵه‌ و وه‌رزی ڕابردووش ئه‌و گۆڵپارێزه‌ یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی به‌خواستن به‌ره‌و لیگانیس به‌جێهێشت. 



PM:01:38:13/08/2019