سێ باندی مه‌ترسیدار ده‌ستگیرکران

سێ باندی مه‌ترسیدار ده‌ستگیرکران
مه‌وداپرێس-

وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق ده‌ستگیرکردنی سێ باندی رفاندن و کوشتنی هاوڵاتیانی له‌شاری که‌ر‌کوک راگه‌یاند.

وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق راگه‌یاندراوێکی بڵاوکرده‌وه‌ رایگه‌یاند: له‌ هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشکنینی هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی شاری که‌رکوک توانرا سێ باند ده‌ستگیر بکه‌ن که که‌سی بێتاوانیان رفاندووه‌ و کوشتوویانه‌.

له‌ راگه‌یاندراوه‌که‌دا هاتووه‌، ئه‌ندامانی بانده‌که‌ دانیان به‌ تاوانه‌کانیاندا ناوه‌، ئه‌مه‌ش سوودی هه‌بووه‌ بۆ هێزه‌ ئه‌منییه‌کان توانراوه‌ زانیاری باشیان له‌سه‌ر شوێنی شاردنه‌وه‌ی بۆمبه‌ چێندراوه‌کان ‌ده‌ستبکه‌وێت.

وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه‌، توانرا دوو که‌س رزگار بکه‌ن له‌ده‌ست ئه‌و باندانه‌ که‌ رفاندبوونیان.



PM:02:06:13/08/2019