کریستیانو رۆناڵدۆ جیاوازی له‌ نێوان خۆی و میسی ده‌کات

کریستیانو رۆناڵدۆ جیاوازی له‌ نێوان خۆی و میسی ده‌کات
مه‌وداپرێس _سه‌باح خدر 

کریستیانو رۆناڵدۆی پرتوگالی و یاریزانی یانه‌ی یۆڤانتوسی ئیتاڵی جیاوازی ده‌کات له‌ نێوان خۆی و لیونیل میسی ئه‌رژه‌نتینی دا.

کریستیانو ئه‌وه‌ ئاشکرا ده‌کات که‌ میسی یاریزانێکی زۆر نایابه‌ چونکه‌ ئه‌و هه‌موو ساڵێک له‌ لوتکه‌دایه‌ .

رۆناڵدۆ باس له‌وه‌ش ده‌کات جیاوازی نێوان من و میسی له‌وه‌دایه‌ که‌ من له‌ چه‌ند یانه‌یه‌کی جیاوازه‌وه‌ توانیومه‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا به‌ده‌ست بهێنم و هه‌روه‌ها شه‌ش جاریش بوومه‌ به‌ گۆڵکاری چامپیونسلیگ که‌ که‌م یاریزان ده‌توانێت ئه‌وه‌ بکات.

 



PM:03:18:13/08/2019