هاوڵاتیه‌ک زیاتر له‌ پێنج هه‌زار دۆلار ده‌دۆزێته‌وه‌

هاوڵاتیه‌ک زیاتر له‌ پێنج هه‌زار دۆلار ده‌دۆزێته‌وه‌
مه‌وداپرێس-

هاوڵاتیه‌ك له‌سنوری ناحیه‌ی رزگاری سه‌ربه‌قه‌زای كه‌لار زیاتر له‌ پێنج هه‌زار دۆلار ده‌دۆزێته‌وه‌و راده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیسی ده‌كات.
 
پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند: چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا هاوڵاتیه‌ك له‌ناحییه‌ی ڕزگاری سه‌ربه‌قه‌زای كه‌لار مه‌بله‌غێك دراوی ئه‌مریكی به‌بڕی پێنج پێنج هه‌زارو 600 دۆلار  له‌گه‌ڵ  274000 دیناری  عیراقی دۆزیه‌وه‌و ڕاده‌ستی پۆلیسی ناحییه‌ی ڕزگاری كرد.
 
ئاماژه‌ به‌وه‌شکراوه‌،  به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی ئه‌وبڕه‌ پاره‌یه‌ی له‌به‌شی ئه‌ماناتی پۆلیس هه‌ڵگیراو، ئه‌مڕۆ سێ شه‌مه‌ له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ری بنكه‌ی پۆلیسی رزگاریه‌وه‌ راده‌ستی خاوه‌نه‌كه‌ی كرایه‌وه‌.


PM:04:25:13/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 800 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌