قائیمقامی شه‌نگال راگه‌یاندراوێکی بڵاوکرده‌وه‌

قائیمقامی شه‌نگال راگه‌یاندراوێکی بڵاوکرده‌وه‌
مه‌وداپرێس-

قائیمقامی شه‌نگال لەبارەی دروستکردنی ناوچەی ئارام لە باکووری سوریا و هەڕەشەکانی بەردەم گەڕانەوەی ئێزدییەکان بۆ ناوچەکانیان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو و تیایدا کێشە ئەمنییەکان دەخاتەڕوو.

مه‌حما خه‌لیل، قائیمقامی شه‌نگال راگه‌یه‌ندراوێکت بڵاوکرده‌وه و‌ رایگه‌یاند "دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام  له‌ باكوری سوریا كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر شه‌نگال و ده‌شتی نه‌ینه‌وا و ناوچه‌ سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ سوریا ده‌بێت، هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش بۆ ناوچه‌ سنوورییه‌كان به‌ تایبه‌ت بۆ شه‌نگال".

وتوشیه‌تی "دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له‌ سووریا كه‌ توركیا و ئه‌مەریكا سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن، كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌ سه‌ر دۆخی شه‌نگال و ده‌شتی نه‌ینه‌وا و ناوچه‌ سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ سوریا ده‌بێت".

مه‌حما خه‌لیل پێشنیاز ده‌كات، ناوچه‌یه‌كی ئارام بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێزدییه‌كان دروست بكرێت كه‌ ئه‌مەریكا و حكومه‌تی عیراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رپه‌رشتی بكه‌ن.

هه‌ر له‌ راگه‌یاندراوه‌که‌دا قائیمقامی شه‌نگال ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد، كه‌ هۆكاری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێزدییه‌كان بۆ ناوچه‌كانیان، بریتیه‌ له‌ بوونی په‌كه‌كه‌ له‌ سه‌ر چیای شه‌نگال، كه‌ رێز له‌ یاساكانی عیراق ناگرێت و پێشێلكاری ئه‌نجام ده‌دات .

قائیمقامی شه‌نگال روونیشی كرده‌وه‌‌، ناوچه‌كانیان بۆ په‌كه‌كه‌ بۆ‌ته‌‌ پێگه‌یه‌كی ئارام و سه‌رچاوه‌ی چه‌كداركردن و پاره‌داركردن.


PM:05:09:13/08/2019