ژماره‌یه‌ک چه‌کداری داعش ده‌کوژرێن

ژماره‌یه‌ک چه‌کداری داعش ده‌کوژرێن
مه‌وداپرێس-

دژه‌ تیرۆری عیراق کوشتنی ژماره‌یه‌ک چه‌کداری داعشیان راگه‌یاند له‌ بیابانه‌كانی ئه‌نباردا.
 
دژه‌ تیرۆری عیراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر له‌به‌رده‌وامی گه‌ڕان به‌دوای پاشماوه‌كانی داعش له‌بیابانی ئه‌نبار له‌ناوچه‌كانی روتبه‌ و حۆران ئۆپراسیۆنێكی هاتنه‌ خواره‌وه‌ له‌ئاسمانیان ئه‌نجامداوه و ژماره‌یه‌ک داعشیان کوشت‌.
 
له‌ به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه‌، له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا 10 چه‌کداری داعش كه‌ پشتێنی بۆمبڕێژكراویان به‌ستبوو كوژراون ، هه‌وره‌ها 5 داعشی دیکه‌ش ده‌ستگیركراون.



PM:06:15:13/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 688 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌