که‌سێک به‌ ته‌زووی کاره‌با گیانی له‌ده‌ستدا

که‌سێک به‌ ته‌زووی کاره‌با گیانی له‌ده‌ستدا
مه‌وداپرێس-

پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتیه‌ک له‌یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن كاره‌با گرتی و بۆ چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی كرا، ئه‌مڕۆ گیانی له‌ده‌ستدا.
 
پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاندوه‌: دوای ئەوەی رۆژی یەکشەمە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان هاوڵاتیەک بەناوی "تارق محمد عبدوڵا" لەدایکبووی 1992 دانیشتووی ناحیەی رزگاری سەربەقەزای کەلار لەماڵەکەی خۆیدا کارەبا گرتی، دوای چارەسەری خێرا رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا".
 
پۆلیسی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئەمڕۆ سێ شەمە لەنەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا.


PM:07:13:13/08/2019