وه‌ڵامی ئێران ده‌درێته‌وه‌

وه‌ڵامی ئێران ده‌درێته‌وه‌
مه‌وداپرێس-

ده‌سه‌ڵاتدارانی گه‌رووی جه‌به‌ل تارق ئه‌و راپۆرت و ده‌نگۆیانه‌یان ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ باس له‌‌ ئازادكردنی كه‌شتیی نه‌وتهه‌ڵگری "گریس 1" ده‌كه‌ن، كه‌ نه‌وتی ئێرانی هه‌ڵگرتبوو و له‌ماوه‌ی رابردوودا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتبوو‌.

به‌پێی هه‌واڵێکی روسیا الیوم که‌ تێدا هاتووه‌، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی ده‌سه‌ڵاتدارانی گه‌رووی جه‌به‌ل تارق ئه‌و راپۆرت و ده‌نگۆیانه‌یان ره‌تكرده‌وه،‌ كه‌ باس له‌‌ ئازادكردنی كه‌شتیی نه‌وتهه‌ڵگری "گریس 1" ده‌كه‌ن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه‌، ئه‌و ره‌تكردنه‌وه‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی گه‌رووی جه‌به‌ل تارق، وه‌ڵامێكه‌ بۆ ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی‌ له‌ میدیا ئێرانییه‌كان بڵاوكرایه‌وه‌ که‌ بڕیاریانداوه‌ ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ كه‌شتییه‌ نه‌وتهه‌ڵگره‌ ئێرانییه‌كه‌ ئازاد بكه‌ن.

هه‌ر ئه‌مڕۆ رێكخراوی كه‌ناراوه‌كان و ده‌ریاوانی ئێرانی رایگه‌یاندبوو: له‌ نزیكترین كاتدا به‌ریتانیا كه‌شتیی نه‌وتهه‌ڵگری "گریس 1" ئازاد ده‌كات، به‌ڵام ئه‌م هه‌واڵه‌ ره‌تکرایه‌وه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی جه‌به‌ڵ تاریقه‌وه‌.


PM:07:58:13/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 2312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌