تونێلی دەربەندیخان نۆژەن دەکرێتەوە

تونێلی دەربەندیخان نۆژەن دەکرێتەوە
مەوداپرێس-

سەرۆکی جوڵانه‌وه‌ی نەوەی نوێ رایگەیاند کە تیمی ئەندازیاری نەوەی نوێ بڕیاریداوە لە ماوەی یەک هەفتەدا چاکسازی لە تونێلی دەربەندیخاندا بکات بەمەبەستی نۆژەن کردنەوەی.

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانه‌وه‌ی نەوەی نوێ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوک وێنەیەکی تونێلی دەربەندیخانی داناوە و نوسیویەتی "ئەمەی دەبینینن فلیمی ترسناک نیە،بەڵکو تونێلی دەربەندیخانە".

شاسوار عەبدولواحید وتوشیەتی "تیمی ئەندازیاری نەوەی نوێ بریاریداوە کە لە ماوەی تەنها یەک هەفتەدا چاکسازی پێویست لەو تونێلەدا بکات و نۆژەنی بکاتەوە (شەو و رۆژ بۆ ماوەی ئەو هەفتەیە) تیمەکەمان کاری تێدا دەکەن".

سەرۆکی جوڵانه‌وه‌ی نەوەی نوێ نوسیویشیەتی "هیوادارم حکومەتی هەرێم و ئیدارەی ناوچەکە وەک ئەوەی 28 ساڵە نەیانتوانیوە وەک پێویست خزمەتی ئەو تونێلە بکەن و چاکسازی پێویستی تێدا بکەن، ئەوا هیوادارم رێگری لە تیمی ئەندازیاری ئێمەش نەکەن وبهێڵن ئەو تونێلە چاک بکەین".

ئاماژەی بەوەشداوە "کاری ئێمە وەک جوڵانەوەی نەوەی نوێ خزمەتکردنی خەڵکە، دروستکردنی ململانێی شەریفانەیە لە پێناو خزمەتی خەڵکدا، دروستکردنی کێبڕکێیەکی جوانە، تاوەکو بزانین کام هێز و کام حیزب زیاتر خزمەتی خەلکی خۆی و ناوچەکانی کوردستان دەکات، چونکە حیزبایەتی لای ئێمە واتە خزمەتکاری خەڵک، حیزبایەتی لای نەوەی نوێ واتە مەشغوڵبون بە کێشەی هاوڵاتییان و کارکردن بۆ هاولاتییان، نەک مەشغوڵکردنی خەلک بە کێشەی حیزبەوە".


PM:08:52:13/08/2019