گه‌نجێک ئاگری له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا

گه‌نجێک ئاگری له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا
مه‌وداپرێس-

گه‌نجێکی ته‌مه‌ن 22 ساڵ له‌ شاری ماکۆی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌هۆی هه‌ژاریه‌وه‌ ئاگری له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا.
 
بەپێی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی یەکشەممە 11ی ئابی 2019 گه‌نجێکی تەمەن 22 ساڵی خەڵکی ماکۆ بە ناوی "ئەسلان کەچەلانلوو" بەهۆی هەژاری و بێکارییەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

رێکخراوی هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، ئێوارەی هەمان رۆژ لاوێکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی "ئاکام عادڵی" بە هۆی کێشەی خێزانیه‌وه‌ بە چەقۆ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، ژنێکی دیکەی خەڵکی سونقور بە ناوی "نازدار سەمەدی" بە هۆی کێشە لەگەڵ هاوژینەکەی لە رێگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.



PM:10:10:13/08/2019