پیر لوقمان ده‌ستگیرکرا

پیر لوقمان ده‌ستگیرکرا
مه‌وداپرێس-

لەسەر سکاڵای که‌سێک پیر لوقمان، سەرۆكی ناوەندی زەردەشتیانی كوردستان لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیرکرا. 

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی مه‌وداپرێس له‌ پۆلیسی سلێمانیه‌وه‌ ده‌ستی که‌تووه‌، ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 13ی ئابی 2019  بنکەی پۆلیسی راپەڕین لە سلێمانی پیر لوقمانی لەسەر سکاڵای که‌سێک دەستگیر کردووه‌.

پیر لوقمان بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن و لەسەر سکاڵای ئەو کەسە دەستگیر کراوه،  ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌بێت تاوه‌کو دادگا بڕیار ده‌دات‌.

ئەو کەسەی سکاڵاکەی تۆمارکردووە زەردەشتییە، به‌تۆمەتی ناوزڕاندنی لە پۆستێکی فەیسبوکدا سکاڵی تۆمارکردووه‌ له‌سه‌ر پیر لوقمان.



PM:11:38:13/08/2019