سوودەکانی خۆشتن بەر لە نووستن

سوودەکانی خۆشتن بەر لە نووستن
مەوداپرێس- ژیلا ئارام

نوێترین توێژینەوەی پزیشکی باس لە سوودەکانی خۆشتن دەکات بەر لە نووستن، ئاماژە بەوە دەکەن پێویستە مرۆڤ بەر لە نووستن خۆی بشوات.

لە توێژینەکەدا دەرکەتووە، ئەو کەسانەی کاتژمێرێک بۆ دوو کاتژمێر، بەر لە نووستن خۆیان دەشۆن، یارمەتی دەدات خەوێکی ئارام و بەسوودیان ھەبێت، ھەروەھا پشوویەکی زۆر بە لەشی مرۆڤ دەبەخشێت.

توێژینەوەکە لە زانکۆی تەکساس لە ئەوستن کراوە، دەرکەتووە ئەو کەسانەی کە بەر لە نووستن خۆیان دەشۆن، خەوێکی ئارامیان دەبێت، لە خەودا خەبەریان نابێتەوە، ھەروەھا پلەی گەرمی لەش رێک دەخات و یارمەتی دەدات لەشی مرۆڤ تەندروست بێت.

ھەروەھا یارمەتی مرۆڤ دەدات بە ئاسانی خەوی لێ بکەوێت، یارمەتی دەدات لە رۆژدا خانەکانیمێشک بە باشی کار بکەن و دەروونی مرۆڤ ئارام دەکات.




AM:10:44:14/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 1452 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌