بەرپرسێكی ئەوقاف لەبارەی ماریا هەورامی و مەلا هەڵۆ هاتە دەنگ

بەرپرسێكی ئەوقاف  لەبارەی ماریا هەورامی و مەلا هەڵۆ هاتە دەنگ
مەوداپرێس-هێمن مامەند


 بەرپرسی پەیوەندیەكانی  وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەرێمی كوردستان  لەبارەی كێشەكەی هونەرمەند ماریا هەورامی و مەلاهەڵۆ دەڵێت  "باشترە لێرەوە كۆتایی پێبێنن و لاپەڕەیەكی نوێ هەڵدەنەوە"

 مەریوان نەقشبەندی بەرپرسی بەشی پەیوەندیەكان لەوەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی  حكومەتی هەرێم لەئەكاونتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فیس بووك لەبارەی هێرشەكەكەی مەلا هەڵۆ بۆسەر ماریا هەورامی نووسیویەتی "مەلاهەڵۆ لەمینبەری  مزگەوتەوە سوكایەتی بەوخاتوونە هونەرمەندە نەكردووەو هەروەها داوای لێبوردنیشی  كردووە بۆیە واچاكە ئەو بابەتە دابخەن و لاپەڕەیەكی نوێ‌ هەڵدەنەوە".

ئەمەش دەقی روونكرنەوەكەی مەریوان نەقشبەندی بەرپرسی بەشی پەیوەندیەكانی لەوەزارەتی ئەوقاف :

یەكەم : لەمینبەری مزگەوتەوە سوكایەتی بەخاتونە هەورامیەكە نەكردوە،
دووەم :بەدەنگی خۆی داوای لێبوردنی كردوە و دەڵێ هەڵەم كردوە و پەشیمانم و نەدەبوو بەو شێوەیە بەرامبەر ئەو خاتونە هەورامیە قسە بكەم و حەزیشی نەكردوە ئەو بابەتە بڵاو بكرێتەوە،وتیشی من خۆم هەورامیم و ئەو خاتونەش خزم و كەسی خۆمە و سەردانیشی دەكەم و لەگەڵ خۆی و كەسوكارەكەشی قسە دەكەم،ئەگەر بەوەش رازی نەبوو ئامادەم بڕۆمە بەردەم دادگا،
كەواتە ئەوانەی كوێرانە كەوتبونە بەرگریكردن لەم پیاوە ئەوانیش هەڵەیان كردوە و دەبێ یان داوای لێبوردن بكەن یان عارەقی شەرمەزاری بسڕنەوە و ئەوانەش بەرگریان لەئازادی و خاتونە هەورامیەكە كرد باشترە لێرەوە كۆتایی پێبێنن و لاپەڕەیەكی نوێ هەڵدەنەوە



AM:11:26:14/08/2019