وێنەیەکی ترەمپ ھەرا دەنێتەوە

وێنەیەکی ترەمپ ھەرا دەنێتەوە
مەوداپرێس- ژیلا ئارام

وێنەیەکی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە کاتی سەردان کردن و بەسەرکردنەوەی کەسوکاری قوربانیانی روداوەکەی ئیل پاسۆ لە رۆژئاوای تێکساس، ھەرا دەنێتەوە وئەمریکییەکان توڕە دەکات.

میدیا جیھانییەکان بڵاویانکردەوە، کاتێک دۆناڵ ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ومێلانیای ھاوسەری، سەردانی ئیل پاسۆیان کردووە بۆ ئەوەی قوربانیانی ھێرشەکە بەسەر بکەنەوە، وێنەیەکی ترەمپ و میلانیا ھەرا دەنێتەوە و ئەمریکییەکان توڕە دەکات.

میلانیا منداڵێکی ساوا لە باوەش دەکات، کە دایک و باوکی لە ھێرشەکەدا گیانیان لەدەست داوە، ھەروەھا ترەمپی ھاوسەری لە تەنیشتییەوە وەستاوە پێدەکەنێت و لایکی کردووە، ئەمەش کاردانەوەی زۆری دروست کردووە و رەخنەی لێ دەگرن.

ئەمریکییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ترەمپ ھیچ ھاوسۆزییەکی بەکار نەھێناوە، لایەنی سیاسی شکاندووەتەوە بە سەردانەکەیدا.

بەھۆی رەگەز پەرستییەوە ھێرش کرایە سەر ئیل پاسۆ، بەھۆیەوە 23 کەس بوونە قوربانی.




PM:02:30:14/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 1632 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌