بزانە كێ كرا بەسەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی

بزانە كێ كرا بەسەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی
مەوداپرێس-


دوای ئەوەی بێگەرد تاڵەبانی پۆستی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی لە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرت، یەكێتی جەمال حەوێز-ی وەك سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان دیاركرد.

جەمال حەوێز، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بە میدیای فەرمی یەكێتی راگەیاندووە  "دوای ئەوەی بێگەرد تاڵەبانی كە سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی بوو لە پەرلەمانی كوردستان پۆستی وەزارەتی كشتوكاڵی وەرگرت و د.رێواز فایەق وەك سەرۆكی پەرلەمان دەستبەكاربوو، لەلایەن پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكێتییەوە لە پەرلەمانی كوردستان دیاریكرام كە سەرۆكایەتی فراكسیۆنەكە بگرمە ئەستۆ. بەشێوەیەكی كاتی سەرپەرشتی فراكسیۆنەكە دەكەم، بۆیە بە مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانم راگەیاندوە ئەوان كەسێك وەك سەرۆكی فراكسیۆن دیاری بكەن و ئەو ئەركەی پێسبپێردرێت



PM:03:45:14/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 4748 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌