رێواز فایەق: پیاوی ئاینی دەبێ‌ بەم شێوەیە بێت

رێواز فایەق:  پیاوی ئاینی دەبێ‌ بەم شێوەیە بێت
مەوداپرێس-


دكتۆر رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەسەر قسەكانی مامۆستا هەڵۆ بەرامبەر بە  ماریا هەورامی هاتە دەنگ و دەڵێت: "پیاوی ئایینی دەبێت لەهەموو هەلومەرجێكا گوڵاوپرژێنی رۆحی گوێگرەكانی بكات.


دكتۆررێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە بارەی ئەو كێشەیەوە لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردووەتەوە: "ئەسڵ ئەوەیە ئازادی رادەربڕین بۆ هەمووان فەراهەم بێت، بەڵام پیاوی ئایینی دەبێت لەهەموو هەلومەرجێكا گوڵاوپرژێنی رۆحی گوێگرەكانی بكات، وشە و دەستەواژەكانی جوان و ئارامی بەخش بن".

سەرۆكی پەرلەمان ئاماژەی بەوەشكردووە  "خۆ ئەگەر وانەبوون ئەوە داوای لێبوردنیش جوانی خۆی هەر هەیە".

پاش ئەوەی‌ مامۆستا هەڵۆ حەمەڕەشید لە تۆمارێكی‌ دەنگدیدا هێرشی كردە سەر كچە گۆرانیبێژ ماریا هەورامی‌، دواتر لە تۆمارێكی‌ دیكەی‌ دەنگیدا پەشیمان بوەوە و داوای لێبوردنی كردو  وتی" ماریا خزممە و سەردانی دەكەم". لەبەرامبەریشدا ماریا هەورامی وتی" سكاڵای لەسەر تۆماردەكەم  و هەر ناشیناسم".
 



PM:08:08:14/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 2812 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌