لەهەولێر تەرمی دكتۆرێك بۆن دەكات

لەهەولێر تەرمی دكتۆرێك بۆن دەكات
مەوداپرێس-


وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، رایدەگەیەنێت ، ماوەی چەند رۆژێك بوو لەعەنكاوە  كەسێك بەناوی دكتۆر هەڵۆ چەند رۆژێك بوو بە مردنی خۆی گیانی لە دەستدابوو تەرمەكەی بۆنی كردبوو.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند  "لە چوار رۆژی جەژن هیچ رووداوێكی نەخوازراو ر ووی نەداوە لە هەولێر و ئەو پلانەی دایانڕشتووە بۆ رۆژانی جەژن وەك خۆی جێبەجێكراوە و لە هەر چوار رۆژی جەژندا هیچ رووداوێك رووینەداوە".

وتەبێژەكەی پۆلیسی هەولێر  ئاماژەی بەوەشكرد  "سێیەم رۆژی جەژن باس لە بڵاو بوونەوەی بۆنێك دەكرا لە یەكێك لە شوقەكانی عینكاوە دوای چوونی هێزەكانی پۆلیسی هەولێر دەركەوت كەسێك بە مردنی خۆی لە رۆژی شەشی ئاب لە ماڵەكەی خۆی مردووە بەناوی دكتۆر هەڵۆ".

 



PM:10:39:14/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 7520 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌