ماسکێک بۆ چارەسەری کێشەی پێست

ماسکێک بۆ چارەسەری کێشەی پێست
مەوداپرێس- ژیلا ئارام

ھەبوونی گرفتەکانی پێست بەتایبەت لای خانمان بەردەوام روو لە زیاد بوون دەکات، ئەمەش دەبێتە ھۆی بێزاری و بەتاقەتی لای خانمان وا ھەست دەکەن کە جوانی پێشتریان نەماوە.

دەتوانن بە ماسکێکی سروشتی، سەرجەم کێشەکانی پێست چارەسەر بکەن، ماسکی شووتی یارمەتی تازەبوونەوەی پێستی روخسر دەدات، خانەی مردوو لە ناو دەبات، گرفتی زیپکە ناھێڵێت، ھەروەھا روخسار بریقە و شێدار دەکات، دەتوانن  بەم شێوەیە بەکاری بھێنن.

کەمێک شووتی بکرێت بە شەربەت، پاشان بخرێتە ناو بەفرگر تا دەیبەستێت دواتر بدرێت لە روخسار، بەشێوەی بازنەیی بە روخساردا بھێنرێت بۆ ماوەی 15  خولەک، دواتر بە ئاوێکی سارد روخسار بشۆرێت، دەتوانرێت ھەفتەی 2 جار بەکاربھێنرێت.




PM:05:31:15/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌