پشتگیرییەکان بەردەوامن

پشتگیرییەکان بەردەوامن
مەوداپرێس- ژیلا ئارام 

پشتگیرییەکان لە خانمە گۆرانیبێژ ماریا ھەورامی بەردەوامە، دوای ئەو رەخنە زۆرەی لەسەر نوێترین بەرھەمی بەناوی دڵەکەم لێی گیرا.

دوای ئەوەی لە تەواوی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان رەخنەیەکی توند لە نوێترین بەرھەمی ماریا گیرا، ھەوادارەکانی بەردەوامن لە پشتگیری و لە ھەژماری تایبەتی خۆییان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لە رێگەی پۆست و کۆمێنتەوە پشتگیری لێ دەکەن و نووسیویانە"گۆرنیبێژە نێرەکان گۆرانی ئەڵێن بەسەر سنگ و رانی ئافرەت و بە ئاشکرا باسی مناڵبازیش دەکەن، ئافرەتی راقیسە بەکاردەھێنن بۆ کلیپەکانیان، بەڵام کفرە وحەرامە ئافرەتێکی رەسەن بو جلی کوردییەوە و بەبێ ھیچ نیازێکی خراپ و سوک کردنی کەس بێت گۆرانی بڵێت و خەڵک بھێنێتە ھەڵپەرکێ، چونکە پێی ئەوترێ لەشفرۆش، ئەمە دوو رووی ناخ پیسی ونا یەکسانی رەگەزەکان دەردەخات لە کۆمەڵگەی ئێمەدا".

ماریا، ناوی تەواوی ماریا کەمال مستەفایە لەساڵی 1990 لەدایک بووە ، ناوە ھونەریەکەی ماریا ھەورامییە، لە ساڵی 2009 دەستی بەکاری ھونەری کردووە.




PM:12:38:16/08/2019






زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌