حاجییه‌کی ژن له‌ شاری مه‌ککه‌ به‌ سکێک چه‌ند منداڵێکی ده‌بێت

حاجییه‌کی ژن له‌ شاری مه‌ککه‌ به‌ سکێک چه‌ند منداڵێکی ده‌بێت
مه‌وداپرێس-

به‌پێی هه‌واڵێکی ماڵپه‌ڕی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ حاجیه‌کی ژن له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ژنان و منداڵبوونی شاری مه‌ککه‌ له‌ کاتی حه‌جی ئه‌مساڵدا به‌سکێک چوار منداڵی بوو.

ماڵپه‌ڕه‌که‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌کردووه‌، ئه‌و حاجییه‌ خه‌ڵکی سوریایه‌ و ته‌مه‌نی 23 ساڵه له‌ دوای 34 هه‌فته‌ له‌ دووگیانبوونی‌ و به‌ نه‌شته‌رگه‌ری منداڵه‌کانی بووه‌.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ روو، منداڵه‌کان دوو کچ و دوو کوڕن دووانیان ته‌ندروستیان باش نیه‌ له‌ژێر چاودێری وردی پزیشکدان، هه‌وره‌ها کێشی چوار منداڵه‌که‌ له‌نێوان 1300 بۆ 1800 کیلۆ گرام ده‌بێت.


PM:03:26:16/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 5568 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌