ژاپۆن ڤیزا به‌ هاوڵاتیانی عیراق و هه‌رێمی کوردستان ده‌دات

ژاپۆن ڤیزا به‌ هاوڵاتیانی عیراق و هه‌رێمی کوردستان ده‌دات
مه‌وداپرێس-

باڵیۆزی ژاپۆن له‌ به‌غدا رایگه‌یاند له‌ 20ی ئابی 2019 ڤیزا ده‌دات به‌ هاوڵاتیانی عیراق و هه‌رێمی کوردستان.


لە راگەیەندراوێکدا باڵیۆزی ژاپۆن  لە به‌غدا بەبۆنەی تێپەڕبوونی 80 ساڵ بەسەر پەیوەندییە دبلۆماسییەكانی نێوان ژاپۆن و عیراق رایگەیاند: لەسەر داواكاریی هاووڵاتیانی عیراق بریارمانداوە ڤیزای گەشتیاریی بە خەڵکی عیراق و هەرێمی كوردستان بدەین.

بەپێی راگەیەنراوەکە، باڵیۆزخانەی ژاپۆن ڤیزای دبلۆماسیی، داوەتننامەی خوێندن، مرۆیی دەدات بە هاوڵاتیانی عیراق و هەرێمی کوردستان و باڵیۆزخانە و كۆنسوڵخانەی ژاپۆن لە 20ی ئەم مانگەوە دەست بە وەرگرتنی داواكارییەكانی بۆ پێدانی ڤیزا دەكات.

له‌ راگه‌یاندراوه‌که‌دا هاتووه‌،  ئەوانەشی خواستی گەشت دەكەن دەتوانن داواكاریی پێشكەش بكەن.


PM:04:27:16/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌