براندەکەی بڵاودەکاتەوە

براندەکەی بڵاودەکاتەوە
مەوداپرێس- ژیلا ئارام

کچە بازرگانی كورد زرێبار هه‌ورامی، کاردانەوە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دروست دەکات.

زرێبار، لە ستۆری خۆی لە تۆڕەکۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئاماژە بەوە دەکات کە براندی جلوبەرگەکەی بەم نزیکانە دەخاتە بازاڕەوە، باس لەوە دەکات کە ھەر جلوبەرگێک بەرھەم بھێنرێت لۆگۆی خۆی لەسەر دەبێت، قات بۆ فەرمانگەکان دابین دەکات بە کوالێتییەکی بەرز.

ئەمەش کاردانەوەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دروست کردووە، ستایشی دەکەن ودەست خۆشی لێ دەکەن کە کچێکی کورد ئەو کارە دەکات، دەیەوێت لە رێگەیەوە بیسەلمێنی کە کورد دەتوانیت کاری باش ئەنجام بدات.

زرێبار، وه‌ك پێشكه‌شكار له‌ كه‌ناڵی "ئێن ئاڕتی"، ده‌ركه‌وت دواتر ده‌ستی به‌ كاری بازرگانی كرد، له‌ ئێستادا ئارایشتگایه‌كی هه‌یه‌ به‌ ناوی زرێ بیوتی.




PM:05:53:16/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 1888 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌