سه‌در چوار خاڵ ئاراسته‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌کات

سه‌در چوار خاڵ ئاراسته‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌کات
مه‌وداپرێس-

رێبەری رەوتی سەدر  چوار خاڵ ئاڕاستەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق ده‌کات و داوا ده‌کات عیراق پابەندبێت بە سەربەخۆبوون و پشتی هیچ لایەنێک نەگرێت بۆ لایەنێکی دیکە.

موقته‌دا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر  لە هه‌ژماری خۆی له‌ تویته‌ر پەیامێکی بڵاوکردەوە که‌ له‌ چوار خاڵ پێکهاتووه‌ نوسیویه‌تی "ئاموژگاری برایانەیە بۆ عادل عەبدولمەهدی و داواکاری خەڵک و مەرجەعییەتیشە".

لە پەیامەکەیدا موقتەدا سەدر داوادەکات "عیراق پابەندبێت بە سەربەخۆبوون و پشتی هیچ لایەنێک نەگرێت بۆ لایەنێکی دیکە".

هاوکات رەخنە دەگرێت و دەڵێت "پرسی خزمەتگوزاری هێشتا خاوە، تاڕادەیەک هەر نییە، چیتر خەڵک ناتوانێت ئارامبگرێت".

سه‌در ده‌شڵێت "ده‌بێت هەیبەتی دەوڵەت و دامەزراوەکانی بپارێزرێت و بڕیاری عیراق سەربەخۆیانە بێت".



PM:09:25:16/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 2936 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌