حه‌شارگه‌یه‌کی داعش دۆزرایه‌وه‌

حه‌شارگه‌یه‌کی داعش دۆزرایه‌وه‌
مه‌وداپرێس-

پۆلیسی فیدڕاڵی عیراق دۆزینه‌وه‌ی حه‌شارگه‌یه‌کی چه‌کدارانی داعشیان راگه‌یاند له‌ سنوری ره‌شاد له‌ باشوری شاری که‌رکوک.

پۆلیسی فیدڕاڵی عیراق راگه‌یاندراوێکی بڵاوکرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: فیرقه‌ی پێنجی سه‌ربه‌ پۆلیسی فیدڕاڵی عیراق حه‌شارگه‌یه‌کی چه‌کدارانی داعشیان له‌ سنوری ره‌شاد له‌ باشوری شاری که‌رکوک دۆزیوه‌ته‌وه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شکراوه‌، له‌ حه‌شارگه‌که‌دا جلوبه‌رگ و خۆراک و که‌لوپه‌لی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلی تێدابووه‌ ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موویاندا گیراوه‌ و له‌ناوبراون.  



PM:06:28:17/08/2019