چەند زانیاریەکی گرنگ لەسەر نەخۆشی فەقه‌رات

چەند زانیاریەکی گرنگ لەسەر نەخۆشی فەقه‌رات
مەوداپرێس-سازگار ئەحمەد

نەخۆشی ئینزیلاق و فەقەرات بە دوو نەخۆشی بڵاو دادەنرێت کە لە مل و پشتدا روو دەدەن، بەڵام فەقەرات زیاتر لەپیردا روودەدات دەبێتە هۆی درووستبونی کلس و ئێسکی زیادە لە فەقەرەکاندا.

لەو بارەیەوه دکتۆر سۆران محمد غریب، پسپۆڕی هەناوی و رۆماتیزم و فەقەرات بۆ مەوداپرێس دەدوێت و باس لە نیشانە و دەستنیشانکردن و هۆکار و چارەسەرەکانی نەخۆشی فەقەرات دەکات.

دکتۆر سۆران ئاماژەی بە نیشانەکان دەکات و دەڵێت بریتین لە:

1 -ئازار لە بەشی خوارەوەی پشت.
2-سڕبوونی قاچەکان. 
3 -ئازار لە قاچەکاندا.

سەبارەت بە چۆنیەتی دەستنیشانکردنەکەی دکتۆر سۆران ئاماژە بەوە دەکات، پشکنینی پزیشک، ئەشیعەی ئاسایی، ئەشیعەی تەنووری نەخۆشی فەقەرات دەردەخات.

ناوبراو باس لە چارەسەرەکان دەکات و دەڵێت بریتین لە :

1-دابەزاندنی کێشی زیادەی لەش.
2-کەمکردنەوەی سەرکەوتن بەسەر قادرمەدا و نوشتانەوەی جومگە.
3-وەرزش کردن.
4-دەرمانی ئازارشکێن.
5- دەرزی لێدان.
6-چارەسەری سروشتی.
7-لەیزەر، کە چارەسەرێکی تازەیە بە ئامێرێکە کە لە ئەمریکاوە هێناومانە بۆ چارەسەری ئازاری سەوەفانی ئەژنۆ و فەقرات و ئینزیلاق دەکات.


PM:11:45:17/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 7388 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌