نەیمار میسی بەنج ئەکات

نەیمار میسی بەنج ئەکات

مەوداپرێس_ ھانا ئەحمەد

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی چاودێری ھەڵوێستەکانی یانەی پاریس ساینت جێرمان ئەکات بۆ گێڕانەوەی نەیمار دا سێلڤای بەڕازیلی بۆ ریزی یانەکە.

رۆژنامەی لۆ بارێزیان ئاشکرای کرد کە یانەی بەرشەلۆنە ئەیەوێت نەیمار بگەڕێنێتەوە ریزی یانەکە چونکە لیۆنەڵ میسی داوای لە یانەکەی کردووە کە ھەموو ھەوڵێک بدەن بۆ گێڕانەوەی نەیمار بۆ بەرشەلۆنە.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کرد کە نەیمار لە ئێستادا نایەوێت مەیلی گەڕانەوەی بۆ بەرشەلۆنە ئاشکرا بکات لەبەر ھۆکاری نالەباری بارودۆخی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان، نەیمار نایەوێت ئەگەر گرێبەستەکەی بەرشەلۆنە شکستی ھێنا دەرگای ریاڵ مەدرید بەسەریدا دابخرێت.

رۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد کە یانەی بەرشەلۆنە لە چەن رۆژی داھاتوودا عوسمان دێمبڵی و بڕە پارەیەک ئەخاتە بەردەست یانەی پاریس بۆ ئەوەی دەستبەرداری نەیمار بن.




PM:05:16:18/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 16068 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌