چەند نەخۆشییەک ھۆکارن بۆ لاوازی سێکس

چەند نەخۆشییەک ھۆکارن بۆ لاوازی سێکس
مەوداپرێس- ژیلا ئارام 

لاوازی سێکس، یەکێکە لەو گرفتانەی کە بەشێکی ھاوسەرەکان بەدەستییەوە گیرۆدەن، بەھەر ھۆکارێک بێت ئەمەش وا دەکات کە ھەست و خۆشەویستی لەنێوانیاندا کاڵ بێتەوە، پەنا بەرنە کەسانی دیکە بۆ پڕکردنەوەی ھەستەکانیان، لاوازی سێکس دەبێتە ھۆی ناپاکی ھاوسەری و دوورکەوتنەوە لە یەکتری.

لە نوێترین توێژینەوەی پزیشکیدا دەرکەتووە، کۆمەڵێک نەخۆشی ھۆکارن بۆ لاوازی سێکس لە نێوان ھاوسەراندا، جگە لە بوونی کەمی ئارەزوو ھەبوونی ئازار لە کاتی سێکسدا، ئەم نەخۆشیانەش ھۆکارێکی دیکەن بۆ لاوازبوونی لایەنی سێکس.

بەرزی فشاری خوێن و بەکارھێنانی دەرمان بۆ کەمبوونەوەی ئەو فشارە، ھۆکارە بۆ لاوازی سێکس.

کۆرسترۆڵ بە بناغەی ھۆرمۆنە سێکسییەکانی ژنان و پیاوان دانراوە، بەڵام کاتێک دەرمان بەکاردەھێنرێت بۆ دابەزینی ئاستی کۆرسترۆڵ، ئەوە کاریگەری دەکاتە سەر لایەنی سێکس  و لاوازی دەکات.

نەخۆشی شەکرە، زیان بە بۆرییەکانی خوێن و ھەاتە دەمارەکان دەگەیەنێت، ئەمەش وا دەکات خوێن کەم بڕوات بۆ دەمارەکان دەبێتە ھۆی لاوازی سێکس.

ئەو دەرمانانەی کە بۆ خەمۆکی و بێتاقەتی بەکاردەھێنرێت، کاریگەری ھەیە لەسەر لایەنی سێکس  و بەرەو لاوازی دەبات.




AM:08:20:19/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 12652 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌