دایکێک له‌لایه‌ن کوڕه‌که‌یه‌وه‌ خنکێندرا

دایکێک له‌لایه‌ن کوڕه‌که‌یه‌وه‌ خنکێندرا
مه‌وداپرێس-

ژنێکی خەڵکی کرماشان بە دەستی کورەکەی کە گیرۆدەی ماددە هۆشبەرەکانە کوژرا.

بەپێی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی رۆژانی ڕابردوو تەرمی ژنێکی تەمەن 50 ساڵان لە شارەکی نۆکانی کرماشان لە نێو تەلیسێکدا دۆزرایەوە.

محەمەد رەزا ئامووی، جێگری فەرمانده‌ی ئینتزامی پارێزگای کرماشان لەم بارەیه‌وه‌ راگەیاندووە: کە ئەو ژنە نزیکەی 50 ساڵانە و بە دەستی کورە 20 ساڵانەکەی کوژراوە.

بکوژ خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیس کردووە و رایگەیاندووە: کە دایکی خنکاندووە.

ناوبراو لە لێکۆڵینەوەکاندا وتوویەتی: کە توشبووی مادە هۆشبەرەکانە و لەسەر ئەو بابەتە زۆر جار لەگەڵ دایکی کێشەی بووە و لە ئاکامدا دایکی خنکاندووە.



PM:11:27:19/08/2019