مژدەی ئەلبومێکی نوێ دەدات

مژدەی ئەلبومێکی نوێ دەدات
مەوداپرێس- ژیلا ئارام

خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی ئەلیسا، ناسراو بە شاژنی ھەستەکان، مژدەی ئەلبومێکی نوێ دەدات.

ئەلیسا، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر لە رێگەی تویتێکەوە، ئاماژە بەوە دەکات کە ئەلبومێکی نوێ پێشکەشی ھەوادارانی دەکات، لەسەری نووسیوە"من ئامادەم بۆ پێشکەشکردنی ئەلبومێکی نوێ، کە پڕە لە خۆشەویستی و ھەست و سۆز"، ھەوادارانی باس لەوە دەکەن بە پەرۆشن بۆ گۆرانییە نوێیەکانی.

ئەلیسا، یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکانی لوبنان، و لە ساڵی 1971 لەدایکبووە، خاوەن ھەوادارێکی زۆرە، بەھۆی گۆرانیەکانی و دەنگە خۆشەکەیەوە نازناوی "شاژنی ھەستەکانی" پێدراوە.




AM:09:35:20/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌