یانەی بەرشەلۆنە رەزامەندی دەربڕی لەسەر رۆشتنی ئەستێرەیەکی

یانەی بەرشەلۆنە رەزامەندی دەربڕی لەسەر رۆشتنی ئەستێرەیەکی

مەوداپرێس_ ھانا ئەحمەد

راپۆرتی رۆژنامەیەکی ئیسپانی ئاشکرای کرد کە یانەی بەرشەلۆنە رەزامەندی داوە بە رۆشتنی یاریزانێکی یانەکە بۆ یانەی مارسیلیای فەڕەنسی بە شێوازی خواستن.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاماژەی بەوە کرد کە یانەی مارسیلیا ئەو یانەیەیە کە سەرکەوتوو بوو لە بەدەست ھێنانی خوان مێراندای ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە بە شێوازی خواستن.

رۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئەمڕۆ ئەم گرێبەستە را ئەگەیەنرێت.

یاریزانەکە خۆی ویستوویەتی بچێتە خولی فەڕەنسی و بە تایبەت یانەی مارسیلیا بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی سەرەکی لە ریزی یانەکە یاری بکات و تواناکانی خۆی دەربخات.



PM:01:21:20/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 13664 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌