ته‌رمی ژنێک به‌ خنکاوی گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌

ته‌رمی ژنێک به‌ خنکاوی گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌
مه‌وداپرێس-

له‌ سنوری قه‌ڵادزێ ته‌رمی ژنێك  به‌خنكاوی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شاره‌كه‌ ده‌كرێت.

پۆلیسی راپه‌ڕین له‌وباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند "سه‌عات 8:25 خوله‌كی ئه‌مشه‌و 4 شه‌ممه‌ ته‌رمی ژنێك به‌ناوی ( ز . ع . ح) له‌دایك بووی ساڵی 1974 پیشه‌ی ژنی ماڵ، دانیشتووی قه‌ڵادزێ گه‌ڕه‌كی شه‌هیدان گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ كه‌ به‌ حه‌بل خنكاوه‌".
 
پۆلیسی راپه‌ڕین ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه‌  "ئه‌و ژنه‌  دایكی چوار كچ و كوڕێكه‌ و به‌وته‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی باری ده‌رونی جێگیر نه‌بووه‌، پاش توێكاری بۆ لاشه‌كه‌ی راده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه‌، مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌."


PM:09:37:21/08/2019