هه‌واڵێکی خۆش بۆ ئه‌م مووچه‌ خۆرانه‌

هه‌واڵێکی خۆش بۆ ئه‌م مووچه‌ خۆرانه‌
مه‌وداپرێس-سازگار ئه‌حمه‌د

بڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی ئه‌و 13 هه‌زار که‌مئه‌ندامه‌ دابه‌شبکرێت که‌ موووچه‌کانیان بڕاوه‌ و تاوه‌کو ئێستا مووچه‌یان نه‌دراوه‌تێ.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی مه‌وداپرێس له‌ وه‌زاره‌تی کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌ستی که‌تووه‌، بڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی ئه‌و 13 هه‌زار که‌مئه‌ندامه‌ دابه‌شبکرێت که‌ مووچه‌کانیان بڕابوو، چونکه‌ کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر کراوه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ سامان حسێن، لێپرسراوی یه‌کێتی که‌مئه‌ندامانی کوردستان به‌ مه‌وداپرێسی راگه‌یاند: دوێنی 21ی ئابی 2019 کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی بووه‌ دیاره‌ له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیار دراوه‌ مووچه‌ی ئه‌و که‌مئه‌ندامانه‌ دابه‌ش بکرێت.

سامان حسێن وتیشی: ئه‌مه‌ هه‌واڵێکی دڵخۆشکه‌ره‌ بۆ ئه‌و 13 هه‌زار که‌مئه‌ندامه‌ ئومێد ده‌که‌ین ئه‌و بڕیاره‌ جێبه‌جێ بکرێت له‌ هه‌فته‌ی داهاتوودا زیاتر دوانه‌خرێت.


PM:12:19:22/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 21348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌