پەیامێک بۆ سانا بەرزنجی

پەیامێک بۆ سانا بەرزنجی
مەوداپرێس- ژیلا ئارام

دوای ئەوەی خانمە گۆرانیبێژ سانا بەرزنجی رایگەیاند کە لە ماوەیەکی نزیکدا بەرھەمێکی نوێ پێشکەشی ھەوادارانی دەکات، ھەردی سەلامی پەیامێکی ئاڕاستە دەکات.

ھەردی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام پەیامێک ئاڕاستەی سانا دەکات و دەڵێت"ئەستێرەیەکی گەش بەڕێگاوەیە، نە بەروخسار و ماکیاژ پشتی بەست، نەبە جلوبەرگ و فشاری سۆشیاڵ میدیا، بەڵکو بە دەنگە خۆشەکەی هاتە کایەوە، ھەمیشە سەرکەتوو بیت سانا گیان بەردەوام بە".

ھەردی لە ساڵی 1987 لەدایک بووە، سەرەتای دەرکەوتنی بەھۆی کاری دەرھێنانەوە بوو دواتر دەستی کرد بە گۆرانی گوتن و بەھۆی بەھێزی تێکستەکانی بەشێوەیەکی خێرا بڵاودەبێتەوە.




PM:02:17:23/08/2019






زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌