کەچەب بۆ جوانکاری بەکار دێت

کەچەب بۆ جوانکاری بەکار دێت
مەوداپرێس- ژیلا ئارام 

خانمان ھەیمشە ئارەزووی  جوان و ساف و بریقەدای  دەکەن لە روخسار و قژیاندا، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین جۆری ماسک و ماددە بەکاردەھێنن، دەتوانن بە رێگایەکی ئاسان و پێکھاتەیەک کە لە ماڵدا بوونی ھەیە، ببن بە خاوەنی ئەو جوانییەی دەتانەوێت.

خانمان دەتوانن سوود لە بەکارھێنانی کەچەب وەربگرن بۆ ھەبوونی قژێکی جوان، ھەروەھا وەک کۆلاجین بۆ پێست بەکاردێت و کێشەکانی روخسار ناھێڵێت.

بۆ ئەوەی قژێکی جوان و بریقەدارت ھەبێت و تاڵەکانی قژت بەھێز بێت، کەچەب بدە لە قژت بۆ ماوەی 20 خولەک با پێوەی بێت دواتر بیشۆ، دەتوانیت ھەفتەی 2 بۆ 3 جار بەکاری بھێنیت.

بۆ ئەوەی کۆلاجینی پێویست بۆ روخسارت دابین بکرێت، پێستێکی ساف و دوور لە کێشە باوەکانت ھەبێت دەتوانیت کەچەب بدەیت لە روخسارت بۆ ماوەی 20 خولەک دواتر بە ئاوێکی شلەتێن بیشۆیت، دەتوانیت ھەفتەی جارێک بەکاری بھێنیت.




PM:08:08:23/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 916 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌