یانەی ریاڵ مەدرید گرێبەستێکی یەکلایی کردەوە

یانەی ریاڵ مەدرید گرێبەستێکی یەکلایی کردەوە

مەوداپرێس_

بە پێی زانیارییە رۆژنامەوانییەکانی ئەمڕۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید گرێبەستی دۆنی ڤان دێ بێکی بە شێوەیەکی فەرمیی تەواو کرد لەگەڵ یانەی ئەجاکس ئەمستردام.

رادیۆی کادێنا سێر دوپاتی کردەوە کە گرێبەستی ڤان دێ بێک لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید تەواو بووە و بەڵام بۆ ئەم وەرزە نا بەڵکو وەرزی داھاتوو یاریی لەگەڵ یانە شاھانەییەکە ئەکات.

پاش ئەوەی ریاڵ مەدرید شکستی ھێنا لە بەستنی گرێبەست لەگەڵ پۆڵ پۆگبای یاریزانی یانەی مان یونایتد دوو یاریزان بوون بە جێگرەوەی پۆگبا ئەوانیش ئیریکسنی یاریزانی یانەی تۆتنھام و ڤان دێ بێکی یاریزانی یانەی ئەجاکس بوو.




PM:06:13:25/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 12664 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌