بۆیەی دارچینی بەکاربھێنە

بۆیەی دارچینی بەکاربھێنە
مەوداپرێس- ژیلا ئارام 

خانمان بەکارھێنەرێکی سەرەکی بۆیەی قژن، ھەمیشە ھەوڵ دەدەن جوانترین رەنگ بەکاربھێنن بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەکارھێنانی بۆیە زیانی ھەیە، و توێژەران لە زانکۆی بەریتانیا چەند لێکۆڵینەوەکیان ئەنجامداوە، دەرکەوتووە بۆیەی قژ ھۆکارە بۆ شێەپەنجە.

خانمان دەتوانن لە جیاتی ماددەی کیمیای، بۆیەکی سروشتی بدەن لە قژیان، زیانی بۆ تاڵەکانی قژیان نییەو تاڵەکان بەھێز دەکات و بریقە دەدات بە قژیان.

پێداویستییەکان:

‎4 کەوچکی چێشت دارچینی، 16 کەوچکی چێشت ماست.

چۆنییەتی ئامادەکردن و بەکارھێنان:

پێداویستییەکان تێکەڵاو بکە، بیدە لە قژت بۆ ماوەی 30 خولەک، دواتر بە ئاو بیشۆو رۆژی دواتر بە شامپۆ بیشۆ، دەتوانن ھەفتەی جارێک بەکاریبھێنن.




PM:07:26:25/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 464 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌