تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ فەیسبووک

تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ فەیسبووک
مەوداپرێس- ژیلا ئارام

تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوێترین تایبەتمەندی بۆ بەکارھێنەرانی کاراکرد.

ماوەی رابردوو ئەو کەسانەی کە خۆیان ئۆفلاین دەکرد لە مەسنجەر بۆ ئەوەی لای ھاوڕێکانیان دەرنەکەوێت کە لەخەتن، لە ئێستادا فەیسبووک ئاشکرای دەکات کە کەسەکە لەخەتە، ئەمەش لە رێگەی نوسینی کۆمێنتی ئەو ھاوڕێیانەی کە خۆیان ئۆفلاین کردووە، لە کۆمێنتا دەردەکەوێت کە کەسەکە لەخەتە یان چەندێکە لە خەت رۆشتووە.

ئەمەش بەکارھێنەرانی کردووە بە دوو بەشەوە، بەشێکیان بە تایبەتمەندییەکی باشی دەزانن بۆ ئەوەی بزانن ئەو کەسەی مەبەستیانە لە خەتە یاخود نا، بەشێکی دیکەشیان داوا دەکەن بگڕێتەوە سەر پێشوو و ئەو تایبەتمەندییە زیاد نەکەن.




PM:08:23:25/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 696 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌