پێشینه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش ده‌کرێت

پێشینه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش ده‌کرێت
مه‌وداپرێس-

لەڕێگەی ماستەر كارتەوە بانكی رافیدەینی عیراقی سەرلەنوێ پێدانی پێشینەی بە فەرمانبەران دەستپێكردەوە، كە بڕەكەی لە 5 تا 25 ملیۆن دینارە.

بانكی رافیدەینی عیراقی رایگه‌یاندووه‌: لەڕێگەی ماستەر كارتەوە پێشینەیەكی نوێ‌ بە فەرمانبەرانی حكومی دەدەن، كە ژمارەیان 3 هەزار فەرمانبەرە و هەستاون بە كردنەوەی هەژماری مووچە لە بانكەكە.

روونیشکراوه‌ته‌وه‌، كە ماستەر كارتی نێودەوڵەتی بۆ ئەو فەرمانبەرانە دروست كراوە و لەو ڕێگەیەوە پێشینەكانیان پێ‌ دەدرێت.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەڕێگەی نامەی مۆبایلەوە فەرمانبەران ئاگادار دەكرێنەوە لە وەرگرتنی پێشینەكان و ئەوەش دوای تەواو بوونی ڕێكارە یاساییەكان.

بانکی رافیده‌ینی عیراقی رایگه‌یاندووه‌، كە پێشینەكان بریتین لە بڕەی (5، 10، 15، 20، 25) ملیۆن دینار و بەشێوەی پێدانی ئەلیكترۆنی خەرج دەكرێت.



PM:10:02:25/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 10192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌