ژنێک خۆی سوتاند

ژنێک خۆی سوتاند
مه‌وداپرێس-

ئه‌مشه‌و له‌ قه‌ڵادزێ ژنێكی ته‌مه‌ن 36 ساڵان له‌لایه‌ن كه‌سوكاره‌كه‌یه‌وه‌ به‌سوتاوی گه‌یه‌ندراوه‌ته‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شاره‌كه‌.
 
راگه‌یاندنی پۆلیسی راپه‌ڕین له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكرایكردووه‌ "ئه‌مشه‌و 27ی ئابی 2019 کاتژمێر 10:15 خوله‌كی ئه‌مشه‌و ژنێك به‌ناوی "م . ع . ر"  له‌دایك بووی ساڵی 1983، پیشه‌ی ژنی ماڵ، دانیشتووی قه‌ڵادزێ گه‌ڕه‌كی ئاشتی له‌ لایه‌ن كه‌سوكاره‌كه‌یه‌وه‌ به‌ سوتاوی گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ".
 
ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌ "به‌ وته‌ی دایكی كچه‌كه‌ی نه‌وتی كردووه‌ به‌خۆیدا و دواتر ئاگری له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌رداوه‌، چونكه‌ باری ده‌رونی ناجێگیر بووه‌ و چه‌ند جارێكیش به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر براوه‌ته‌ لای پزیشك، به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی پزیشكی نه‌خۆشخانه‌ ڕێژه‌ی سوتاوه‌كه‌ی زۆره‌، دوای چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ به‌ڕێكرا بۆ سلێمانی، مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ رووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌".


PM:11:21:27/08/2019