چەند شەربەتێک بۆ بەھێز بوونی سێکس

چەند شەربەتێک بۆ بەھێز بوونی سێکس
مەوداپرێس- ژیلا ئارام 

پەیوەندی سێکس، یەکێکە لە پەیوەندییە گرنگەکان لە ژیانی ھاوسەراندا، پێویستە گرنگیەکی تەواوی پێ بدرێت چونکە ھۆکارر بۆ زیاد بوونی خۆشەویستی و سۆز لە نێوان ھاوسەراندا.

چەندین ھۆکار ھەیە کە دەبنە ھۆی ئەوەی پەیوەندی سێکس لاواز بکەن، توێژینەوە پزیشکییەکان ئاماژە بە چەند شەربەتێک دەکەن کە ھاوشێوەی ڤیاگران بۆ بەھێز بوونی لایەنی سێکس لە نێوان ھاوسەران، دەتوانن سوود لەم شەربەتانە وەربگرن، ئەو ھاوسەرانەی کە ھەست دەکەن کێشەی لاوازی سێکسیان ھەیە پێویستە رۆژانە گرنگی بە خواردنی ئەم شەربەتانە بدەن.

شەربەتی پرتەقاڵی فرێش، بە یەکێک لە شەربەتە تەندروستەکان دادەنرێت بۆ بەھێز بوونی لایەنی سێکس، سوڕی خوێن چالاک دەکات.

شەربەتی شووتی، بەھۆی بوونی چەند ماددەیەکی خۆراکی وەک لیکۆبین، بیتاکارۆتین، سیترۆلین، کە ھاوشێوەی حەبی ڤیاگرا کار دەکەن بۆ چالاک بوونی ملولەکانی خوێن، ئەمەش لایەنی سێکس بەھێز دەکات.

شەربەتی شلیک، ھاوشێوەی ڤیاگرا ئارەزووی سێکس لە خانمان و پیاواندا زیاد دەکات.




AM:09:50:28/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 18732 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌