کێشەیەک بۆ ستۆری مەسنجەر

کێشەیەک بۆ ستۆری مەسنجەر
مەوداپرێس- ژیلا ئارام

تۆڕی کۆمەڵایوتی مەسنجەر تایبەت بە ئەنجامدانی پەیوەندی تەلەفونی و ئاڵوگۆڕی نامە، تایبەتمەندییە نوێیەکەی بۆ بەشی ستۆری نیگەرانی بەکارھێنەرانی لێ دەکەوێتەوە.

بەرپرسانی مەسنجەر، لە نوێترین تایبەتمەندییە زیادکراوەکاندا، کاتی دانانی ڤیدیۆیان لە بەشی ستۆری کەم کردووەتەوە، پێشتر بەکارھێنەران دەیانتوانی ڤیدیۆی 3 بۆ 4 دەقەی لە ستۆری دابنێن، بەڵام لە ئێستادا کەم بووەتەوە بۆ 20 ساینە.

ئەمەش نیگەرانی لای بەکارھێنەرانی ئەو تۆڕە دروست کردووە، لە رێگەی توویتەوە داوا دەکەن کە بیگەڕێنەوە بۆ بارودۆخی پێشتری، ئاماژە بەوە دەکەن ھەتا چاک نەبێت ڤیدیۆ دانانێن لە بەشی ستۆری.




AM:11:42:28/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌