كچێك به‌هۆی نامه‌ی مۆبایله‌وه‌ خۆی كوشت

كچێك به‌هۆی نامه‌ی مۆبایله‌وه‌ خۆی كوشت
مەوداپرێس-

به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی خۆكوشتنی كچێكی به‌هۆی نامه‌ی مۆبایل و فه‌یسبووكه‌وه‌ له‌شاری سلێمانی ڕاگه‌یاند.

موقه‌ده‌م ئه‌كره‌م قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی، ئه‌مڕۆ 28ی ئابی 2019 له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند: پاش ئه‌وه‌ی رۆژی 8ی ئابی 2019 له‌ گه‌ڕه‌كی كوردساتی شاری سلێمانی كچێك به‌ده‌مانچه‌ خۆی كوشت، له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی كوردساته‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستیانپێكرد و ده‌ركه‌وت 2 كه‌س له‌ڕێگه‌ی نامه‌ی مۆبایل و فه‌یسبوكه‌وه‌ نامه‌یان بۆ كه‌سوكاری كچه‌كه‌ ناردووه‌ و ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كچه‌كه‌ خۆی بكوژێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، دواتر له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی كوردساته‌وه‌ توانراوه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ بدۆزرێته‌وه‌ و ده‌ستگیر بكرێن.


PM:09:30:28/08/2019