پێوەدانی خۆشەویستی چییە و چارەسەرەكەی چییە

پێوەدانی خۆشەویستی چییە و چارەسەرەكەی چییە
مەوداپرێس- ژیلا ئارام 

مۆربوونەوەی دەوری مل كە پێی دەوترێت پێوەدانی خۆشەویستی، بەھۆی پچڕانی دەمارەكانی نزیك لە پێست دروست دەبێت، ئازاری نییە بەڵام دەبێتە ھۆی ئەوەی كەسەكە ھەست بە شەرمەزاری بكات.

كاتێك بەو شێوەیە دەچێتە دەرەوە ھەست بە شەرم دەكات، دەكەوێتە بارودۆخێكی دژوارەوە، ئەو كەسانەی كە تووشی ئەم پێوەدانە دەبن دەتوانن بە چەند رێگایەك بیشارنەوە، لەوانەش.

كەوچكێك بخەرە ناو بەفرگرەوە تاسارد دەبێت، دواتر بیدە لەو شوێنە.

بە توێكڵی مۆز مەساجی پێ بكە بە شێوەی بازنەوەی رۆژی دووجار.

فڵچەی ددای لێ بدە تەقشیری دەكات.

یاخود دەتوانیت شەوان ھەویری ددانی لێ بدەیت و بەیانیان بیشۆیت.



AM:11:05:31/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 20304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌