هێلێكی نوێی گواستنەوەی نەوت بۆتوركیا رادەكێشرێت

هێلێكی نوێی  گواستنەوەی نەوت بۆتوركیا رادەكێشرێت
مەوداپرێس-



سامر غەزبان وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند   "لەئێستادا لەپاڵ نۆژنكردنەوەی هێڵی كەركوك - جەیهان، لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەنقەرە، سەرگەرمی تاوتوێكردنی ڕێككەوتنێكن بۆ ئەوەی بۆرییەكی نەوتی نوێ لە كەركوكەوە بۆ توركیا ڕابكێشن.

سامر غەزبان وەزیری نەوتی عێراق، لە میانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ فاتح دۆنماز وەزیری وزەی توركیا، رایگەیاند "لەگەڵ حكومەتی ئەنقەرە، كار بۆ برەودان بە بواری وزەو جێبەجێكردنی پلانی ستراتیژیی نوێ دەكەن".

غازبان ئاماژەی بەوەشكرد "لەئێستادا لەپاڵ نۆژنكردنەوەی هێڵی كەركوك - جەیهان، لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەنقەرە، سەرگەرمی تاوتوێكردنی ڕێككەوتنێكن بۆ ئەوەی بۆرییەكی نەوتی نوێ لە كەركوكەوە بۆ توركیا ڕابكێشن".

 

 




PM:02:44:31/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌